بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی چوارشەممە “١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢” کۆمەڵێک کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر کراو لەو سنوورەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون .
لە ئاکامی ئەم تەقە کرانە دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و تازەئاوا ، دەست و لاقیان بە قورسی بریندار بووە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان "حسێن رۆستەمی" خەڵکی جوانڕۆ و "فەرهاد (پاشناو نادیار) خەڵکی تازەئاوا سەر بە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر پشتڕاست کردووەتەوە .
