هەشت شارۆمەندی کوردی خەڵکی شنۆ سزای 17 ساڵ و 5 مانگ زیندانیان بە سەردا سەپێنرا

هانا : هەشت شارۆمەند بە ناوەکانی “یوسف رەحمانی ، خزر عەبدوڵڵاهی ، عوسمان حەمزەزادە ، بەهمەن مەحموودی ئازەر ، عەبدولکەریم کاکول ، سلێمان شاروێرانی ، ئارام شەعبان و فەخرەدین پودات” خەڵکی شنۆ بە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی  ئەم شارەوە بە بەرپرسایەتی قازی “مەهدی رەزایی” بە تۆمەتی ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ “حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە 17 ساڵ و 5 مانگ زیندان مەحکوم کراون .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ یوسف زەمانی بە دوو ساڵ و پێنج مانگ زیندان ، خزر عەبدوڵڵاهی بە یەک ساڵ زیندان ، بەهمەن مەحموودی ئازەر بە حەوت ساڵ زیندان ، عەبدولکەریم کاکول و سلێمان شاروێرانی هەر کامەیان بە یەک ساڵ زیندان ، ئارام شەعبانی بە سێ ساڵ و سێ مانگ زیندان ، فەخرەدین پودات بە ساڵێک و سێ مانگ زیندان و عوسمان حەمزەزادە بە ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکوم کراون .

بەهمەن مەحموودی ئازەر خەڵکی شنۆ رۆژی دووشەممە "6ی پووشپەڕی 1401" دەستبەسەر و پاشان لە رێکەوتی "13ی گەلاوێژی 1401" بە شێوەی کاتی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو .

هەروەها خزر عەبدوڵڵاهی خەڵکی میراوای شنۆ ، عوسمان حەمزەزادە خەڵکی ئاوایی کورشاوای شنۆ ، عەبدولکەریم کاکول خەڵکی ئاوایی حەسەن نوران ، سلێمانی شاروێرانی و ئارام شەعبانی خەڵکی شنۆ و فەخرەدین پودات خەڵکی ئاوایی بیرتەیرانی شنۆ ، لە رێکەوتی "18ی پووشپەڕی 1401" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش پڕۆسەی لێپرسینەوە ئازاد کرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular