بریندار بوونی حەوت کۆڵبەر بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی حکومەت

رۆژی شەممە “١١ ی نوامبری ٢٠٢٣” هێزە چەکدارە جێگیر کراوەکان لە سنووری بانە تەقەیان لە ژمارەیک کۆڵبەر کردووە و حەوت کۆڵبەر لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەدا بریندار بوون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانەیان بە ناوەکانی "خالد خۆشنودی "خەڵکی سەقز ، "ئەنوەر ، ئەشکان ، کارزان خەڵکی ئاوایی "کێلەشین"سەر بە شاری سەقز ، رەحمان خەڵکی "دیواندەرە" ، "موختار خەجێ" خەڵکی مەریوان و بێهروز خەڵکی بانە ، ڕاگەیاندووە .

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان  ؛ ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن بە چەکی ساچمەیی و ئەندامانی جەستەیان لەوانە سەر ، پشت ، دەست و ڕانیان بە قورسی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ موختار خەجێ بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیک لە مەریوان و هەروەها دۆخی تەندرووستی بێهروزیش خراپ و ناجێگیر  ڕاگەینراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular