ورمێ ؛ دەستبەسەر کرانی سەیاد دەروێشی برای گیانبەختکردوو فەرجاد دەروێشی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، لەم رۆژانەدا “سەیاد دەروێشی ” برای “فەرجاد دەروێشی” لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا ، لە ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی ورمێ ناوبراویان دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە  بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە گواستووەتەوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لەدژی ئەم شارۆمەندە ، بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular