بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “٧ ی نوامبری ٢٠٢٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەیفوڵڵا جەلیلی” تەمەن 52 ساڵ خەڵکی ئاوایی “ئەوێهەنگ” سەر بە شاری سنە و دانیشتوویی تاران ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێک نادیار گواسراوەتەوە .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە لە تاران و دەستبەسەریان کردووە .
تا ساتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپەڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
