بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار : زیندانیەکی سیاسی کورد بە ناوی “پشتیوان ئەفسەر” سێ ڕۆژە لە گرتنگەی شەهرامفەری سنە مانی لە خواردن گرتووە .
ئەم سەرچاوەیە لە وتووێژ لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند ؛ پشتیوان ئەفسەر زیاتر لە هەشت مانگە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە و بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەو دۆخەی کە تێدایە مانی لە خواردن گرتووە .
پشتیوان ئەفسەر تەمەن 39 ساڵ خەڵکی ئاوایی "نێی" شاری مەریوانە .
تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە .
