بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونە دەس زێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە “17 ئۆکتۆبری 2023” کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرید وەتەنی رەسووڵ” خەڵکی مەریوان ، بە تەقەی هێزە نیزامیەکان گیانی لەدەستداوە .
فەرید وەتەنی رەسووڵ تەمەن 34 ساڵ خێزاندار باوکی سێ منداڵ و دانیشتوویی سەردۆشی مەریوان بوو .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ئەم کۆڵبەرە لاوە لە نزیک ئاوایی "دەروەران " لە سنووری مەریوان ، لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لە دەستداوە .
