ئاودانان ؛ لاوێکی تەمەن 19 ساڵ بە تۆمەتی بەشداری لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بە سزای زیندانی مەحکووم کرا

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ لە درێژەی شەپۆلی مەحکووم کردنی بەشداربووانی شۆرش ژن ، ژیان ، ئازادی ، لاوێکی تەمەن 19 ساڵ خەڵکی ئاودانان بە ناوی ئەمیر حسێن موسەویان زادە بە بەرپرسیاریەتی قازی محەممەد غوڵامی لە دادگای شۆرشی ئیلام بە 24 مانگ زیندان مەحکووم کرا .

ئەم حوکمە لە ژێر ناوی "رێکلام لە دژی نیزام و بێرێزی کردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" بە موسەویان زادە دراوە کە لەم حوکمە 8 مانگی جێبەجێ دەکرێت و 16 مانگی دیکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ تەعلیق کراوە

RELATED ARTICLES

Most Popular