سنوورەکانی بانە ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە نیزامیەکان

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ یەک شەممە “١٥ ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “کەمال ئەشتەری” خەڵکی بۆکان ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانەوە بریندار بووە .

 

سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵ" سەر بە بانە ، لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێ کراوە و قاچی بە قورسی بریندار بووە .

 

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی شاری بانە بەڵام بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیک لە پارێزگای تەورێز .

RELATED ARTICLES

Most Popular