بە پێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نێردراون : شەوی چوارشەممە “٢٧ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی ” سەید بەهادین حسێنی” خەڵکی ئاوای کەس نەزان سەر بە شاری دیواندەرە ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
سەرچاوەیکی ئاگادار لە درێژەی وتووێژی لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ دامودەزگا ئەمنیەکان کاژێر ١:٣٠ خولەکی نیوەشەو بە سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری بیجۆ پارس ، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عاقای حسێنی و بە لێدان و بەکار هێنانی تووندوتیژی دەستبەسەریان کردووە .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند ؛ لە کاتی دەستبەسەر کردنی سەید بەهادین حسێنی ، هێزەکان بەو پەری تووندوتیژیەوە لە هاوسەر و مناڵەکانشیان داوە و بێرێزیان پێ کردوون .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە ،