بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری سنە ؛ “کەیوان کەمانگەر نەسەب” لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو : ناوبراو ئەمرۆ دووشەممە "٢٥ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣" بەبێ حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
سەرچاوەیکی ئاگادار بە هانای راگەیاند ؛ هێزە ئەمنیەتیەکان پاش دەستبەسەر کردنی کەیوان ، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بەسەر لاپتۆپ ، کەیسی کۆمپیتەر و مۆبایلەکەیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ئەم چالاکە مەدەنی بەردەست نیە .