بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی دێولان کە چەن رۆژێک پێش ئێستا ئازاد کرابوو ، جارێکیتر لە لایەن هێزەجلوبەرگ مەدەنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
ئازاد عەباسی پێشتر لە رێکەوتی "٩ی سپتامبری ٢٠٢٣" دوای بانگهێشت کردن و سەردانیکردنی دادسەرای ئینقلابی دێولان دەستبەسەر کرابوو و بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی گواسترابووەوە بۆ زیندانی قوروە
شایانی باسە ناوبراو لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی پرۆسەی لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی سنە و پاش ماوەیک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو ..
