بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی یەک شەممە “١٧ی سپتامبری ٢٠٢٣” مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ” بێهنام سموری” خەڵکی دێهلۆران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و چارەنووسی ئەم مێرمنداڵە نەزانراوە .
