بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ کەیوان نەبی ٢٩ ساڵان خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەم شارە
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار : ناوبراو پاش چوونی بۆ دادگای شۆرشی پیرانشار دەستبەسەر کراوە
ناوبراو ساڵی رابردوو بۆ ماوەی ٣٧ رۆژ دەستبەسەر کرا و لە ژێر تووندترین ئەشکەنجە و ئازارداندا لە سەرجەم مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کرابوو
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ کەیوان نەبی لە دوو کۆبوونەوەی دادگایی کردنیدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەهاباد و لقی ١٠١ی دادگای تاوانی پیرانشار ، بۆ شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن و ٣ مانگ و ٤٥ شەلاق مەحکوم کراوە