بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەوە ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی ، لە لایەن دامەزراوە حکومیەکانەوە دەستبەسەر کراوە
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئەمرۆ پێنج شەممە ٧ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ ئومید قەدیمی ٣١ ساڵان کوری عەبدوڵڵا و خەڵکی دیواندەرە لە نزیک شوێنی کارەکەی خۆی ، لە شەقامی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە لایەن دامەزراوە حکومیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندە لە دەستدا نییە
