لەیلا قلووزی خەڵکی کامیاران جارێکیتر لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە کامیاران ئەمڕۆ سێشەممە ٢ سپتامبەر لەیلا قلووزی کچی عەبدوڵڵا خەڵکی کامیاران پاش بانگهێشت کردنی بۆ وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە 
لەیلا قلووزی تەمەنی ٤٠ ساڵە و دایکی سێ مناڵە
سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند : ناوبراو پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیتڵاعات بە تۆمەتی رێکلام لە دژی نیزام ، بێ رێزی کردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی و هاندانی لاوان بۆ هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکان ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران گواسترایەوە بۆ دادگای شۆرشی کامیاران و دوای کۆتای هاتنی دادگا نەقڵ کراوە بۆ زیندانی سنە 

شایانی باسە لەیلا قلووزی پێشتر لەگەڵ مناڵەکەی داتام هشادەست لە رێکەوتی ٢٠ سپتامبەری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە رێکەوتی ٢٩ سپتامبر ٢٢ بە دانانی بارمتەی قورسی ١٥٠ ملوێن تمەن بۆ هەر یەکیان ، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون
هەروەها لە رێکەوتی ٢٣ ئاگۆستی ٢٠٢٣ جارێکیتر لەگەڵ مناڵەکەی داتام بە هۆکاری نادیار بانگهێشتی وەزارەتی ئیتڵاعاتی شاری کامیاران کرابوون و پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە ئازاد کرابوون   
 

RELATED ARTICLES

Most Popular