شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراوی  خەڵکی سنە چارەنووسی نادیارە

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە  دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ٢١ رۆژ لە دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک بە ناوی ئیدریس قاسمی ٣٥ ساڵان خەڵکی سەڵەوات ئاوای سەر بە شاری سنە تێپەر دەبێ بەڵام تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی لە ئارادا نییە 

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار : هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردووەتە سەر باخی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردوە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار 
شایانی باسە تا ئێستا بە دواداچوونەکانی بنەماڵەی ئیدریس قاسمی بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخە بووەتە هۆی نیگەرانی کەس و کاری ئەم شارۆمەندە کوردە

RELATED ARTICLES

Most Popular