بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا :
ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ نازیلا مەعروفیان رۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی تاران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە جارێکیتر دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەییشتوون ؛ هێزەکانی حکومەت بە شکاندنی دەرگای ماڵەکەی و بەکار هێنانی توندوتیژی و لێدان نازیلا مەعروفیان دەستبەسەر کردووە
سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاند : ئەم رۆژنامەوانە کوردە بە هۆی پشتیوانی لە مەهدی یەراهی دەستبەسەر کراوە
نازیلا مەعروفیان خوێندکاری زانکۆ و رۆژنامەوان خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران لە ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ ساڵی رابردوو تا ئیستا چوارەم جارە لە لایەن ناوەندەکانی حکومەت ئازار و ئەشکەنجە دەدرێ و دەستبەسەر دەکرێت
