هانا : رۆژی دوو شەممە ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سارۆ مستاجر ٢٢ ساڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەییشتوون ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە بێ پێدانی حومەکی ناوەندی قەزایی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی لە ئارادا نیە
