هانا: سیاوەش حەیاتی سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کوردی و وتەبێژی کۆڕبەندی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان، دوای پێگەیشتنی ئاگادارییەک لە یەکەی جێبەجێکردنی حوکم کەیفەری دادسەرای گشتی و ئینقلابی شارستانی “ئیسلام شار”بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندانی بانگهێشت کرا “.
پێویستەئاماژەی پێی بکرێت، ناوبراو لە لایەن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی کرماشان کە هەڵکەوتووە لە ئیسلام ئاوای غەرب بە تاوانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ زیندانی مەحکووم کراوە.
سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی ٢٣ی سیپتەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٣ی ژانویەی ٢٠٢٣ لە زیندانی دیزلابادی شاری کرماشان ئازاد کرا.
