جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەی هاووڵاتییەکی بەلووچ لە زیندانی عادل ئاوا لە شیراز

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی “یونس ڕیگی ڕەخشانی” ٣٦ ساڵە، کوڕی شەهنوز و دانیشتووی شاری زاهیدان، بەبێ ئەوەی دوا دیدار لەگەڵ خێزانەکەی بکات زیندانی عادل ئاوا لە شیراز لە سێدارە درا.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت،ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگای زاهیدان بۆ شیراز دەستبەسەر و لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

یونس ڕیگی ڕەخشانی خێزاندار و باوکی شەش منداڵە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، لە ماوەی ٩ ڕۆژدا و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لانیکەم ٢٣ هاووڵاتی بەلووچ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون.

RELATED ARTICLES

Most Popular