بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ مامۆستا سابر خودامورادی، وتاربێژ و بەر نوێژی هەینی شارۆچکەی قوخی سەقز، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی کە لە هەمەدان، بە ۷ مانگ زیندان و ۷۲ زەربە قامچی مەحکووم کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەو حوکمەی کە ڕۆژی دووشەممە "یەکی مانگی مەی ٢٠٢٣" دەرچووە، بە فەرمی بەم کەسایەتیە ئایینییە کوردە سوننەیە ڕاگەیەندراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, کە ناوبراو لە دوو قۆناغدا لە ڕۆژانی شەممە"٤ی دیسەمبری ٢٠٢٢" و یەکشەممە"٢٢ی ژانوییەی ٢٠٢٣" بە دوو قۆناغ بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان لە هەمەدان کراوە.