بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی دووشەممە ١ی مەی ٢٠٢٣، زیندانییەکی کورد بە ناوی “ناسر حوسێن پوور”، ٤٧ ساڵە خەڵکی بوکان، بە هۆی بێبەشبوونی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە زیندانی ورمێ بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناسر حسێن پوور تووشی نەخۆشی دڵ بووە، بەڵام مافی ئەوەی لێ زەوت کراوە کە بتوانێت خزمەتگوزاری پزیشکی پێ بگات و ڕەوانەی مۆڵەتی نەخۆشی بکرێت. ڕۆژی دووشەممە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە زندان گیانیلەدەستدا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت, ناوبراو ٥ ساڵ پێش ئێستا بەهۆی تۆمەتی ماڵی دەستگیرکراوە.