هانا: ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی ئاپریلی۲۰۲۳، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری”رەحیم خان”ی بۆکان بە ناوی ئیبراهیم جانەفەرد کوڕی یوسف، لەلایەن لقی ۱۱۰ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان، بە دوو ساڵ زیندانی سزادرا.
پێویستە ئاماژەی پێ بکڕێت پێشتر ناوبراو ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردیەکان بوە، کە دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و دوای تەواوبوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
