بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ئاوریلی ۲۰۲۳، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی عەزیم یادگاری، حەسەن باپیروند، فەرشاد ئایینی و سەعدوڵڵا ئایەنی خەڵکی دێلۆڕان، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام ئازاد کران .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ جگە لە ئازادکردنی ئەو هاووڵاتیانە، خەڵکی تایفەی ماسپی لە بانگەوازێکدا ڕایانگەیاند کە ئەگەر ئەو هاووڵاتیانە ئازاد نەکرێن و وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم دەستبەسەرکردنانە، لە هەموو ئیلام و خوزستانەوە دەچنە دێولان و بە بەشداری کۆبوونەوەی خەڵکی دێلۆڕان لەبەردەم پارێزگاری ئەم شارە دا ئەبن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ئاوریلی۲۰۲۳، ئەو هاووڵاتییانە بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبڕیاریی و مامەڵەنەکردن لەگەڵ دۆسیەکەیان و هەروەها مەرجەکانی دەستبەسەرکردن لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بە دورینی لێویان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
پێویستە لەبیرمان بێت, کە ئەم چوار هاووڵاتییە لە ١٤ی فێوریەی ٢٠٢٣ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەرخۆدانی جەماوەری لە شاری دێلۆران لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.