دەستبەسەر کرانی ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشوانی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی سەقز و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، ڕۆژان ئیبراهیمی ژنی تەمەن ٢٠ ساڵانی کورد و وەرزشوانی بواری MMA و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزە ئەمنیەتییەکان ئێوارەی ئەو ڕۆژە بە چوونە پێش ماڵی ڕۆژان ئیبراهیمی، کچی عەبدوڵڵا، بەبێ نیشان دانی هیچ بەڵگە و بڕیارێکی قەزایی یان ڕاگەیاندنی بنەمای یاساییی دەستبەسەر کردن، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و لەو شوێنە بردوویانە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕەسمی لەسەر شوێنی ڕاگرتن، لایەنی بەرپرسیاری دەستبەسەر کردن یان تۆمەتی وە پاڵدراو لەبەر دەستدا نییە. بنەماڵەی ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانەکەوە تاکوو ئێستا ڕێگای پێوەندییان پێ نەدراوە و زانیارییەک لەسەر دەست ڕاگەیشتنی بە پارێزەر لەبەردەست نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین