ڕفاندنی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە جل ئاساییەکانەوە

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “کاوە ساڵحی” کوڕی ئەحمەد و دانیشتووی شاری بوکان، لەلایەن هێزە جل ئاساییەکانەوە لە ڕێگای گەڕانەوەی لە هەشترود-مەراغە، و لەبەرچاوی کچە کەی ڕفێندراو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

کاوە ساڵحی تەمەنی ٤٢ ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی کچێکی تەمەن ٩ ساڵە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر وردەکاریی تۆمەتبارکردن و دەستگیرکردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular