بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، زیاتر لە حەوت ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی مامۆستا فەریبا زەندکەریمی، مامۆستا و چالاکوانی مافی ژنان تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی بوونی نییە و ئەمەش وایکردووە کەسوکاری خاتوو زەندکەریمی نیگەران بن .
فەریبا زەندکەریمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری سنە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ئاپریلی ۲۰۲۳ ، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ، ڕاستەوخۆ دەستبەسەر کرا ، هێژەکانی حکوومەت دوای دەستبەسەرکردنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵە ئاماژەپێکراوەکە و ماڵەکەیان پشکنیوە، بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتی خۆی، لەنێویاندا کۆمپیوتەر و کتێبەکانی، دەستیان بەسەردا گیراوە و بردراون.