کامێران/ شیمیایی کردنی قوتابخانەیەک و ڕێگەنەدان بۆ چوونە نەخۆشخانە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئاپریلی ساڵی ٢٠٢٣، قوتابخانەی کچانەی عفەت لە کامێران کەوتە بەر هێرشی شیمیاییەوە و بەرپرسانی ئەم قوتابخانەیە ڕێگەیان نەدا خوێندکارەکان بچنە نەخۆشخانە.

 بە پشت بەستن بەم ڕاپۆرتە کە لە لایەن یەکێک لە خوێندکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نێردراوە، دوای قفڵکردنی دەرگای بینای قوتابخانە، مادەی کیمیایی ڕژانە ناو سیستەمی گەرمکەرەوەی قوتابخانەکە و دواتر بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەرگای حەوشەی قوتابخانە لە خوێندکارانەوە بەستوە .
 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ئێستادا ژمارەیەک خوێندکار لە نەخۆشخانەکە لەژێر چاودێری پزیشکێکدان .

RELATED ARTICLES

Most Popular