هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئاپریلی ٢٠٢٣، لانیکەم ٣١ قوتابخانە، ئامادەیی و زانکۆ لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتنە بەر هێرشی شیمیاییەوە ، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- قوتابخانەی کچانەی ئینقلابی ئیسلامی تەورێز
٢- ئامادەیی فەرزەنگان کچان لە ورمێ
3- ئامادەیی خەدیجەی کوبرای شنۆیە بۆ کچان
4- قوتابخانەی ئەمیرکەبیر شاهینشاری کوڕان
5- قوتابخانەی شاهینشاری مەنوچێهر ئەنساری کچان
6- هونەرستانی کچانی الیاسین، شاهینشار
7- قوتابخانەی کچانەی حیکمەت لە شاهینشار
8- قوتابخانەی حەزرەتی مەعسوومەی کچان لە شاهینشار
9- قوتابخانەی حەزرەتی مریەمی کچان لە شاهینشار
10- قوتابخانەی تۆلۆی کچان لە شاهینشاری
11- قوتابخانەی مەلا سەدرەی کچان لە شاهینشار
12- قوتابخانەی محەممەد ناسری کچان لە شاهینشار
13- قوتابخانەی مەسعوود باغری کچان لە شاهینشار
14- زانکۆی پەیام نور شاهینشار
15- ئامادەیی غەیرە ئنتفاعی شایان بۆ کچان، ئیسفەهان
16- قوتابخانەی کچانی کەمالی دێهغان کەرەج
17- ئامادەیی حەزرەتی زەینەب بەندەر گەناوە بۆ کچان
18- قوتابخانەی ئاترات کچان، بەندەر گەناوە
19- قوتابخانەی بەندەر گەناوەی حیجاب بۆ کچان
20- قوتابخانەی ئاتیەسازان کچان، تاران
21- قوتابخانەی مەهدەوی بنەڕەتی لە زەنجان
22- قوتابخانەی ۱۷ی شەهریوەر کامیاران کچان
23- قوتابخانەی فاتیمە زەهرا کامیاران بۆ کچان
24- قوتابخانەی فەهمیدە کامیاران کچان
25- قوتابخانەی نمونەیی حکومی مریەم کرماشان بۆ کچان
26- قوتابخانەی کچانی زانایانی کرماشان
27- ئامادەیی شیما مورادی کچان، کرماشان
28- قوتابخانەی ئەحمەدییە بروجرد کچان
29- قوتابخانەی پاکیزەیی کامیاران
30- قوتابخانەی لالە کامیاران
31- قوتابخانەی ۲۲ی بەهمەنی ، مەریوان
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی دەست کەوتووە، خوێندکارانی قوتابخانەی شایانی ئیسفەهان دەڵێن: "دوو ئەمبولانس ڕەوانەی ئەم قوتابخانەیە کران، بەڵام هیچ کامیان دەمامکی ئۆکسجینیان نەبووە و چەند خوێندکارێک بێهۆش بوون".
شایەتحاڵان و دایک و باوکانی خوێندکاران قوتابخانەی ئەنساری کچانی شاهینشار هەروەها باس لەوە دەکەن کە ئەم قوتابخانەیە تووشی هێرشی شیمیایی کراوە و "دەرگاکە قوفڵ بووە و ڕێگە بە ژەهراوی دراوەکان نەدراوە دەربچن".
هه ڕوه ها له شاری کامیارانی سەر به پارێزگای کوردستانەوه باس لەوە دەکرێت که ئێستا ۱۲ خوێندکاری کچی قوتابخانەی شەهید فەهمیدەی ئەم شاره گوازراونەتەوه بۆ نەخۆشخانەی سینای ئەم شاره .
شاری کرماشان کە ڕۆژی سێشەممە شایەتی ژەهراوی بوونی خوێندکارانی ئامادەیی تایبەتی کچانەی سیاوەش بوو، ڕۆژێک پێشتر ئەزموونی ژەهراوی بوونی خوێندکارانی قوتابخانەی کچانەی مەعسوومەی ئەم شارەی کردبوو.