جوانڕۆ ؛ ئازادکردنی مامۆستا مەلا سەیفوڵڵا حوسێنی لە زیندان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: مەلا سەیفوڵڵا حوسێنی ئەندامی ئەنجومەنی قوتابخانەی قورئانی کوردستان و ئیمامی مزگەوتی خاتەمول ئەنبیا لە شاری جوانڕۆ کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەت لە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢ دەستبەسەرکرا ، ئەمڕۆ دووشەممە ، لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بە دانانی بارمتە ئازادکرا.

 بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛  مامۆستا مەلا سەیفوڵڵا حوسێنی لە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ ، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە مەکتەبی قورئانی کوردستان٦ ساڵ زیندان ، ١٥ مانگ زیندانی بە تاوانی چالاکیی دژ بە نیزام، و هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی هەمەدان بە ٦ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا "حوکمی ٦ ساڵ زیندانی  لە سەر سووکایەتی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و تێکدانی نەزمی گشتی ١٥ مانگ زیندان و ٧٤ زەربە قامچی، لابرنی جل و بەرگی ڕۆحانییەکان و دواجار ٢ ساڵ دەربەدەری بۆ ئەردەبیل سزای بە سەر دا سەپێندرا .
 پێویستە بگوترێ لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم پیاوە ئایینییە کوردە، دەستی ژنەکەی کە ناوی خاتوون قادریە، شکیا .

RELATED ARTICLES

Most Popular