هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ٧ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی سەکینە پەروانە ٣٤ ساڵە، کچی حەسەن، زیندانی سیاسی و خەڵکی شاری قوچانی پارێزگای خوراسانی شوماڵی، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی فێورییەی ٢٠٢٣، لەگەڵ تەواوبوونی حوکمەکەی لە زیندانی مەشهەد ئازاد کرابوو.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم زیندانییە سیاسییە نییە.