بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردن لە ئابدانان، ١٤ ڕۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەک بە ناوی “سامان یاسمی” لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
سەرچاوەیەک بۆ هانا ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سامان یاسمی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵی بچووکە.
