ئازادکرانی مەسعوود کوردپوور سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان

هانا: ڕۆژی سێشەممە”١٤ی فێوریەی ٢٠٢٣، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان، مەسعوود کوردپوور، خەڵکی بوکان، لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە؛ مەسعوود کوردپوور ئاماژەی بەوەکرد، داوای لێبوردنی نەکردووە.

مەسعود کوردپوور بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٩ مانگ زیندان و بە تۆمەتی " تێکدانی نەزمی گشتی" لە لایەن دادگای ئینقلابی بوکانەوە بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سێپتەمبری ٢٠٢٢، ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە،  بۆ زیندانی میاندواو ڕاگوێزرا و لە کۆتاییدا بۆ زیندانی بوکان.

RELATED ARTICLES

Most Popular