دەستبەسەرکرانی شێرزاد پایانیانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی شێرزاد پایانیانی، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دوای دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر ئەو دامەزراوەی کە ئەم شارۆمەندەی دەستبەسەر کردووە وە هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین