کوشتنی دوو کاسبکاری کورد لە خوڕم ئاوا

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا، دوو کاسبکاری خەڵکی کامێران بە ناوەکانی شیرزاد ئەحمەدی و پاکزاد محەممەدی دوای ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەست داوە.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، هێزە نیزامییەکانی ئێران بە دوای ئەم دوو هاووڵاتییە بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لێکردن، دوای ئەوە ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارانە وەرگەڕا و خۆی بە ترێلەرێکدا کێشا و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەژاری و بێکاری سیستماتیک لە کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک ڕوو لە کارە مەترسیدارەکان بکەن، کە لەلایەن ئەم حکومەتەوە وەک کارێکی قەدەغەکراو دادەنرێت. هاوکات زۆربەی ئامارەکانی قاچاخی کاڵا لە ئێران لە ڕێگەی سنوورە فەرمییەکانی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن، لە کاتێکدا ئەو سنوورانە بە چاودێریی سپای پاسداران کۆنترۆڵ دەکرێن.

RELATED ARTICLES

Most Popular