بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا، مێهران خوڕەمی ٢٣ ساڵە خەڵکی جوانرۆ کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم شارە بریندار بوو، دوای چەندین نەشتەرگەری نەیتوانیوە بە پێ بڕوات.
مێهران خوڕەمی"لە ١٦ی رەزبەری ١٤٠١دا، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا بە دوو گوللەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار بوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان بە فشارەکانیان ڕێگرییان لە ڕووماڵکردنی میدیایی ئەم هەواڵە کردووە، بەڵام ئێستا بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە دەیانەوێت ئەم بابەتە لەلایەن میدیاکانەوە ڕووماڵ بکرێت و دەیانەوێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکەن.
