بۆ زۆر کەس باوەڕ پێنەکراوە مرۆڤێک تا ڕادەی مردن بە دەستی مرۆڤێکی تر ئەشکەنجە بدرێت، بەڵام ئەوانەی خۆیان ئەزموونیان کردووە یان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کەسانی ئەشکەنجەدراودا کردووە، درکیان بەم شتە کردووە.
شوێنێک کە شەو و ڕۆژ یەک مانایان هەیە و لە هەر چرکە و خولەکێکدا مرۆڤ چاوەڕێی سەختترین و بە ئازارترین مردن بێت، وە کەسێک کە بە خراپترین شێوە ئەشکەنجەت بدات بۆ ئەوەی دانپێدانانێک بەدەست بهێنیت بە ناوی لێپرسینەوە لە زیندانەکاندا دەدۆزرێتەوە لە کۆماری ئیسلامی.
ڕۆژ و هەفتە لەژێر خراپترین ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی کە کەرامەتی مرۆڤ لەکەدار دەکات و تا ڕادەیەک دەڕوات کە مرۆڤ ئاوات بۆ مردن دەخوازێت یان دانپێدانانی زۆرەملێ بۆ ڕزگارکردنی خۆی دەکات، بۆ زۆربەی خەڵک، تەنانەت لە خەیاڵی ئەوانیشدا نییە.
سۆرنا ڕامیار، گەنجێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی قەسر شیرینی کرماشان و هاووڵاتییەکی خەڵکی یارسان، قارەمانی وەرزشی رەزمی ، کە لە کاتی ڕاپەڕینی نەتەوەیی گەلی ئێران لە ١ی ژانوییەی٢٠٢٣ دەستبەسەر کرابوو و ماوەی چەند هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، نموونەیەکی ڕوونە، نموونەی ئەشکەنجە و ئازاردانی جەستەیی و دەروونی بەسەریدا هێنایەوە.
وەک لە وێنەکاندا دیارە، دوای چەند هەفتەیەک، تووشی دابەزینی کێشی قورس بوو و باری دەروونی جددی ئەم گەنجە تەمەن ٢٠ ساڵە گۆڕانکارییەکی سەختی بەسەردا هات.
هەروەها نەبوونی ئەگەری دابین کردنی بارمتە جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان بۆ کەسوکاری زیندانی و زیندانییەکان کە ڕۆژانە لەژێر ئەشکەنجەدان، ڕەنگە ئەم جۆرە ئازادیەش جۆرێک بێت لە ئەشکەنجەدان.
بە هیوای ڕۆژێک کە ئەشکەنجەدەر نەبێت و کەس بۆ ئازادی ئەشکەنجە نەدرێت.
نووسەر: شۆڕوش موحی
سەرچاوەکان:
پەیامنێران و هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
