ئاشکرا بوونی ناوی ٩ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ئابدانان

هانا: لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی دەستگیرکردن لە ئابدانان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە “١ و ٢ی فورییەی ٢٠٢٣”، ناوی ٩ هاووڵاتی دەستگیرکراو بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە:

  1- "محمد چراغی" ۳۶ ساڵە
2- "سامان مورادی وەندان" کوڕی تەقی
3- "زەبیح جەمادی" .
4- عەلی سەفەر میروەیسی ۴۴ ساڵە کوڕی موراد عەلی
5- "مەجید میرزایی"۳۲ ساڵە کوڕی عەلی ڕەحیم، خەڵکی ئاوای "چەم کەبوود"ی ئابدانان
6- موجتەبا سەعیدی ۳۲ ساڵە باوکی دوو منداڵی بچووک، خەڵکی ئاوای "چەم کەبوود"ی ئابدانان

7- "محەمەد غوڵامی"۳۰ ساڵە کوڕی سەید عەلی و خەڵکی ئاوای "چەم کەبوود"ی  قەزای ئابدانان

8- "عەبدوڵڵا جامی"۳۲ ساڵە ، کوڕی عەباس، خەڵکی ئاوایی شارەک هەزارانی ئابدانان

9- ئەمیر حسەین نامدارپوور کوڕی بابا حسەین و خەڵکی ئاوای "گەنداو"ی ئابدانان

بە پشت بەستن بەم ڕاپۆرتانەی هاوکارانی هانا ؛ سەرجەم ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا لە ماڵە تایبەتەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular