بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە۲ی فێوریەی۲۰۲۳، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “محەمەد غوڵامی”، کوڕی سەید عەلی ٣٠ ساڵە و خەڵکی ئاوای “چەم کەبود”ی ئابدانان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هێرشیان کردووەتە سەر فرۆشگای ئەم هاوڵاتییە و ڕفاندوویانەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
