مەحکوومکرانی کەسایەتیە ئایینی کورد بە حەپس و لەبەرنکردنی جلی ڕۆحانییەت

هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە”٢٥ی بەفرانباری ١٤٠۱”، کەسایەتییەکی ئایینی کورد بە ناوی” یونس نۆخوا، مامۆستای قوتابخانەی سەلاحەدین ئەیوبی بۆ زانستە ئایینییەکان لە پیرانشار،لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە تەورێز بە ٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی و لابردنی جلوبەرگی ڕۆحانیی لەلایەن سزا درا .

شایانی باسە، بە پشتبەستن بەو حوکمە، ناوبراو بە تۆمەتی "چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" و "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی: و "سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران: سزای ٣٦ مانگ حەپسی تەمبێی، هەروەها لە بەر نکردنی جلوبەرگی ڕۆحانیەتی بە سەر دا سپێندرا.

پێویستە ئاماژەی پێی بکڕێت، ناوبراو ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی  پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی  ورمێ ڕاگوێزرا و لە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕ کە ماوەی لێپرسینەوە کۆتایی هات، ناوبراو گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەم شارە و  لە ٣ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەو بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular