دوابەدوای لەسێدارەدانی موحسین شکاری لە سەردەمی ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵکی ئێران، لە لایەن بنەماڵە و هاوڕێکانیەوە بەردی گۆڕی بۆ ئامادە کرا، کە هێزە ئەمنییەکان و فەیلەقی بەردی گۆڕیان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بینی و بەردی گۆڕی ئاماژەپێکراویان شکاند.
موحسین شێکاری کوڕی مەسعوودی خەڵکی تاران، لە ٣ی رەزبەری ١٤٠١ دەستبەسەر و لە ١٧ی سەرماوەز ١٤٠١ بە تۆمەتی مۆحاربە لە سێدارە درا.
