٦ ئەندامی خێزانێک لە بوکان بەهۆی تەقینەوەی غازەوە گیانیان لەدەستدا

هانا: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە”۱۲ی ژانوییەی۲۰۲۳،بە هۆی تەقینەوەی غازی شار لە خانوویەکی نیشتەجێبوون کە دەکەوێتە سەر شەقامی وەرزشی بوکان، ٦ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “گۆڵچین محەمەدزادە، غەفوور شاه محەممەدی، محەممەد شاەمحەممەدی، نیلا شاە محەممەدی” نیما شاەمحەممەدی و لەیلا کەدخوداکریم”بە هۆی تەقینەوەی غازی شاری لە خانووی نیشتەجێی بوون گیانیان لەدەستدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت,کە لەم ڕووداوەدا خانویەکی نیشتەجێبوون بە تەواوی لەناوچووە.

ئامێری گەرمکەرەوەی ستاندارد و پابەندنەبوون بە سەلامەتی و بەتایبەتی چاودێری نەکردنی دروست لەلایەن بەرپرسانەوە، هۆکاری سەرەکی تەقینەوەی ئامێرەکانی گەرمکەرەوەن لە سەرمادا، کە ساڵانە دەبێتە هۆی قوربانیدانی هاوڵاتیان.

RELATED ARTICLES

Most Popular