هانا: ۱۰ی مێهری۱۴۰۱”هاووڵاتییەک بە ناوی “جەلال محەممەدیان” کوڕی”خوارەحم”دانیشتوی گەرەکی تەکیەی مەریوان و باوکی دوو منداڵ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکان لە کاتێکدا کە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە تەقەی لە هەردوو قاچی کراوە، دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی"٣٠ی بەهمەن ١٤٠١"بەمەبەستی چارەسەر و دانانی کەفالەت ڕەوانەی نەخۆشخانەی فەجری مەریوان کراوە، بۆ نەشتەرگەری، بەڵام بە هۆی کەمتەرخەمی لە گواستنەوەی پێشوەختە بۆ نەخۆشخانە، ئەگەری لەدەستدانی قاچێکی هەیە بەهۆی زیادبوونی هەوکردنە .
جەلال محەممەدیان،بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسەر کرا و لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی بێبەش کرا.
