ڕفاندنی دوو چالاکی مەدەنی لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکان

هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ژانویەی۲۰۲۳”دوو چالاکی مەدەنی لە بانە ، کە برا بوون، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیران ڕفێندران.

هاوکارانی هانا ناوی ئەو دوو برایەیان، "عەبدوڵڵا و ئەسعەد مستەفایی" پشتڕاستکردەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ عەبدوڵڵا مستەفایی، خاوەنی چایخانە بە بیانووی کڕینی چای وشک شوێنی کارەکەی بە جێهێشتوە ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ڕفێندرا، دواتر ئەسعەد بە بیانوی ئەوەی براکەی شەری کردوە،  لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،  هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا  نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular