ڕاگوێزرانی ۷ هاووڵاتیی بۆ بەندیخانە

هانا؛ لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حەوت هاوڵاتی لە ئاوای “کۆسەکەریز” بەناوەکانی”محەممەدرەش”,”محەممەدتاهیرئەحمەدی مقەدەم”,”خەلیلدووکانلو میلان”,”هێمن سەرگوڵی”,و”سابردوکانلومیلان”خەڵکی ئاوای کوسەکەرێز “فاروق محەممەدرەحیمی”و”ئارام محەممەدرەحیمی” خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد ڕاگوێزران.

پێویستە لەبیرمان بێت, کە لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئێران و کوردستاندا دەیان هەزار هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە و چارەنووسی زۆرێکیان نادیارە.

RELATED ARTICLES

Most Popular