بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “محەممەد ئەحمەد باغبانی” خەڵکی سنە کە ماوەی دە ڕۆژە ، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە دراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی گەڕەکی حاجی ئاوای سنەیە لە فلکەی ئیقباڵ سەرقاڵی جگەرە فرۆشتنە.
