بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ئەمڕۆ شەممە”٢٤ی دیسەمبری ٢٠٢٢”هێرۆ شێخو ال ئیسلامی،خوێندکاری زانکۆ بەشی مێعماری ٤٠ ساڵە خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, نابراو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە "٤ی دیسامبری ٢٠٢٢" لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە ماڵە شەخسییەکەی خۆیدا بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستگیرکرا.
