بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە”٣٠ی نڤامبری ٢٠٢٢” هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای بێستون لە پارێزگای کرماشان، ئۆتۆمبێلی شەخسی”سەی ئەمین عەباسی”کوڕی”سەی حوسەین عەباسی”چالاکوانی مەدەنی کوردی یارسان و برای ناوبراو”سەی سرووش عەباسی” بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا دەستبەسەرو گواسترانەوە بۆ ئیتلاعاتی کرماشان.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت: هەر لەو ڕۆژەدا برای سێیەمی بە ناوی "سەید کەرەم عەباسی"لە ماڵی تایبەتی خۆی لە شاری ساوە بێ بەڵگەی یاسایی دادگا دەستبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی کرماشان گواسترایەوە.
