دێلوران؛ ڕفاندنی دوو برا بۆ لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

بە پێی هواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا:ئەمرۆ سێ شەممە”۱۳ی دیسەمبری۲۰۲۲”دوو برا بە ناوەکانی”ئەفشین جابری”۲۶ی ساڵە و “یاسین جابری”۱۹ساڵە کوڕی عەلی ئەکبەر‘ خەڵکی دێلۆران لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندران.

هەروەها بە پێی ئەم ڕاپۆرتە:ئەم دوو برا لە کاتی کاری ڕۆژانەی خۆیان کە میوە فرۆشتنە‘لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی دێلۆران دەستبەسەروبۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

RELATED ARTICLES

Most Popular